8
بنەچەی شاولی بنیامینی
1 بنیامین بەلەعی بوو کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
ئەشبێل دووەم، ئەحەرەح سێیەم،
2 نۆحا چوارەم و ڕافا پێنجەم بوو.
3 کوڕانی بەلەع:
ئەدار، گێرا، ئەبیهود، 4 ئەبیشوەع، نەعمان، ئەحۆحا، 5 گێرا، شەفوفان و حورام.
6 ئەمانەش نەوەکانی ئیحودن، کە گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی گەڤەع بوون و بۆ مەناحەت ڕاگوێزران:
7 نەعمان، ئاحییا و گێرا. گێراش سەرپەرشتیاری کۆچکردنیان بوو، هەروەها باوکی عوزە و ئەحیحود بوو.
8 شەحەرەیم لە وڵاتی مۆئاب چەند کوڕێکی بوو، پاش ئەوەی حوشیم و بەعرای ژنی تەڵاق دا، 9 لە حۆدەشی ژنی، یۆڤاڤ، چیبیا، مێشا، مەلکام، 10 یەعوچ، ساخیا و میرمای بوو، ئەوانە کوڕەکانی بوون و گەورەی بنەماڵەکانیان بوون. 11 لە حوشیمی ژنیشی ئەبیتوڤ و ئەلپەعەلی بوو.
12 کوڕەکانی ئەلپەعەل:
عێبەر، میشعام و شەمەد، شەمەد ئەوەی کە شارۆچکەی ئۆنۆ و شارۆچکەی لۆد و دەوروبەری بنیاد نا. 13 هەروەها بەریعە و شەمەع، ئەوان گەورەی بنەماڵەکانی دانیشتووانی ئەیالۆن بوون و ئەوان دانیشتووانی گەتیان وەدەرنا.
14 هەروەها ئەحیۆ، شاشاق، یەرێمۆت، 15 زەڤەدیا، عەراد، عەدەر، 16 میکائیل، یەشپا و یۆحا، کوڕی بەریعە بوون.
17 زەڤەدیا، مەشولام، حیزقی، حەڤەر، 18 یەشمەری، یزلیا و یۆڤاڤ کوڕی ئەلپەعەل بوون.
19 یاقیم، زکری، زەبدی، 20 ئەلیعێنەی، چیلەتەی، ئەلیێل، 21 عەدایا، بەرایا و شیمرات کوڕی شیمعی بوون.
22 یەشپەن، عێبەر، ئەلیێل، 23 عەبدۆن، زکری، حانان، 24 حەنەنیا، ئیلام، عەنتۆتیا، 25 یەفدەیا و پەنوئێل کوڕی شاشاق بوون.
26 شەمشەرەی، شەحەریا، عەتەلیا، 27 یەعەرەشیا، ئەلیاس و زکری کوڕی یەرۆحام بوون.
28 ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانیان و بەپێی ڕەچەڵەکیان کە لە تۆمارەکاندا هاتووە سەرکردە بوون و لە ئۆرشەلیمدا نیشتەجێ بوون.
29 یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو.
ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، 30 عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، 31 گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و 32 میقلۆت بوو، میقلۆتیش شیمەعای بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون.
33 نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل*ئەشبەعل: هەروەها بە ناوی ئیشبۆشەت ناسراوە..
34 یۆناتان مەریڤبەعلی بوو،
مەریڤبەعلیش†مەریڤبەعل: هەروەها بە ناوی مەفیبۆشەت ناسراوە. میخای بوو.
35 ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون:
پیتۆن، مەلەخ، تەرێیەع و ئاحاز.
36 ئاحاز یەهۆعەدای بوو، یەهۆعەداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری؛ زیمریش مۆچای بوو. 37 مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕافەی بوو، ڕافە ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو.
38 ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە:
عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. هەموو ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
39 کوڕەکانی عێشەقی برای:
ئولام کوڕە نۆبەرەکەی بوو، یەعوش دووەم و ئەلیفەلەت سێیەم بوو. 40 کوڕەکانی ئولامیش پاڵەوانی ئازا و تیرئەنداز بوون و کوڕ و کوڕەزایەکی زۆریان هەبوو و هەموویان سەد و پەنجا کەس بوون.
ئەمانە هەموویان لە نەوەی بنیامین بوون.
*8:33 ئەشبەعل: هەروەها بە ناوی ئیشبۆشەت ناسراوە.
†8:34 مەریڤبەعل: هەروەها بە ناوی مەفیبۆشەت ناسراوە.