40
یەزدان بە ئەیوبی فەرموو:
«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟
ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!»
ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە:
«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟
من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم.
جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم،
دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.»
یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی:
«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛
من پرسیارت لێ دەکەم و
تۆش وەڵامم بدەوە.
 
«ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە،
تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟
یان بازووێکت وەک خودا هەیە و
بە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟
10 ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە،
ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە.
11 لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە و
تەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە،
12 سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە،
لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ.
13 تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە،
لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە.
14 منیش دان بەوەدا دەنێم،
کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات.
 
15 «سەیری بەهێمۆت*گیانلەبەرێکی زۆر گەورە بووە.‏ بکە،
کە لەگەڵ تۆ دروستم کرد
وەک مانگا گیا دەخوات.
16 ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی و
تواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی.
17 کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛
ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە.
18 ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن،
چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن.
19 ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە،
بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە.
20 چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن و
هەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن.
21 لەژێر درەختەکانی لۆتسدرەختێکی دڕکاوییە لە ڕۆژهەڵاتی دەریا ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا هەیە، لە ناوچەی گەرم شێدار دەڕوێت و بە پڕی لە دەوروبەری دەریاچەی جەلیل هەیە.‏ ڕادەکشێت،
خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا.
22 درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛
شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن.
23 ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت،
ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت.
24 ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات،
یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟
 

*40:15 گیانلەبەرێکی زۆر گەورە بووە.‏

40:21 درەختێکی دڕکاوییە لە ڕۆژهەڵاتی دەریا ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا هەیە، لە ناوچەی گەرم شێدار دەڕوێت و بە پڕی لە دەوروبەری دەریاچەی جەلیل هەیە.‏