زەبووری 14
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان،
زەبوورێکی داود.
گێل* لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە.‏ لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»
ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،
کەس نییە چاکە بکات.
 
یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،
تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،
کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.
هەموو ڕوویان وەرگێڕا،
هەموو گەندەڵ بوون،
کەس نییە چاکە بکات،
تەنانەت یەکێکیش نییە.
 
ئایا هەموو گوناهباران فێر نەبن؟
 
ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و
ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.
لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،
چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.
ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،
بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.
 
با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە مەبەست لە شاری سییۆنە لە ئۆرشەلیم کە خودا بەڵێنی داوە لەوێ نیشتەجێ دەبێ.‏ دەربکەوێت!
کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،
با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

*زەبووری 14:1 لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە.‏

زەبووری 14:7 مەبەست لە شاری سییۆنە لە ئۆرشەلیم کە خودا بەڵێنی داوە لەوێ نیشتەجێ دەبێ.‏