زەبووری 46
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک بە شێوەی عەلامۆت* جۆرە ئاوازێکە، واتە بە دەنگی کچان.‏.
خودا پەناگا و هێزمانە،
لە تەنگانەدا بەهاناوە دێت.
بۆیە ترسمان نییە ئەگەر زەویش بلەرزێت،
ئەگەر چیاکانیش بکەونە ناو قووڵایی دەریاکانەوە،
ئەگەر ئاوەکەشی بجۆشێت و کەف بکات،
چیاکانیش لە سەرکێشی ئەو بلەرزن. لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
 
ڕووبارێک هەیە جۆگەکانی شاری خودا ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40‏‏.‏ شاد دەکات،
ئەو شوێنە پیرۆزەی کە هەرەبەرز تێیدا نیشتەجێیە.
خودا لەناوەڕاستدایە، بۆیە هەرگیز ناکەوێت،
لەگەڵ بەرەبەیاندا خودا بەهاناوە دێت.
نەتەوەکان هەڵدەچن و شانشینەکان دەکەون،
خودا دەنگی بەرز دەکاتەوە و زەوی دەتوێتەوە.
 
یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
خودای یاقوب پەناگامانە.
 
وەرن سەیری کردارەکانی یەزدان بکەن،
ئەو وێرانکارییەکانی بەسەر زەویدا هێناوە.
جەنگەکان ڕادەگرێت هەتا ئەوپەڕی جیهان،
کەوانەکان دەشکێنێت و ڕمەکان پارچەپارچە دەکات،
گالیسکەکان بە ئاگر دەسووتێنێت.
10 «هێوربنەوە، بزانن کە من خودام،
لەنێو نەتەوەکان پایەم بەرز دەبێتەوە،
لەسەر زەوی بەرز دەبمەوە.»§ خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.‏
 
11 یەزدانی سوپاسالار لەگەڵمانە،
خودای یاقوب پەناگامانە.

*^ جۆرە ئاوازێکە، واتە بە دەنگی کچان.‏

زەبووری 46:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 7 و 11، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

زەبووری 46:4 ئۆرشەلیم، بڕوانە ئاشکراکردن 21، حزقیێل 40‏‏.‏

§زەبووری 46:10 خودا بۆ نەتەوەکان قسە دەکات.‏