زەبووری 89
هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی*بڕوانە یەکەم پاشایان 4:31‏‏.
هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،
نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم.
هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،
لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە.
فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،
سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە،
”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،
نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 37 و 45 و 48، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
 
ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،
هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیشهەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.‏ دڵسۆزیت.
لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟
لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟
خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،
لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە.
ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟
تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت.
 
دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،
کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە.
10 وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت§مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە.‏ پان کردەوە،
بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد.
11 ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،
گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە.
12 باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،
تابۆر*کێوێکە لە ناوچەی جەلیل ئێستا پێی دەگوترێت ئەلگور.‏ و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن.
13 بازووت هەیە لەگەڵ توانا،
دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە.
 
14 ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،
خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستیبڕوانە یۆحەنا 1:17‏‏.‏ لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.
15 خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،
ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن.
16 بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،
بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە،
17 چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،
ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین.
18 بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،
پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
 
19 جارێکیان لە بینینێکدابینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت.‏ قسەت کرد،
بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:
«هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،
لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە.
20 داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،
بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد§دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏.
21 ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،
هەروەها بازووم بەهێزی دەکات.
22 دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،
نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار.
23 لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،
ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم.
24 دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،
بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت.
25 وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،
دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان.
26 هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،
خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“
27 منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،
بەرزترین لە پاشایانی زەوی.
28 هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،
پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت.
29 هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،
تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت.
 
30 «ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،
ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر،
31 ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،
ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن،
32 لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،
بە لێدان گوناهەکانیان،
33 بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،
درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم.
34 پەیمانی خۆم ناشکێنم و
قسەی خۆم ناگۆڕم.
35 جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،
درۆ لەگەڵ داود ناکەم.
36 هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و
تەختی وەک خۆر لەبەردەممە،
37 هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،
ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.»
 
38 بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،
لە دەستنیشانکراوەکەت*بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ تووڕەبوویت.
39 پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و
تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد.
40 هەموو شووراکانیت ڕووخاند،
قەڵاکانیت کردە کاولگە.
41 هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کردی،
بوو بە ڕیسوایی لەنێو دراوسێکانمەبەستی گەلەکانی دراوسێی ئیسرائیلە.‏.
42 دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،
هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد.
43 دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و
لە جەنگدا سەرتنەخست.
44 شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،
تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی.
45 ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و
بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری.
 
46 ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟
هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟
47 لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.
ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟
48 ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟
یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟
49 ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،
کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟
50 پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،
چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە،
51 ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،
ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەتبە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ کرا.
 
52 هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.
ئامین و ئامین.

*^ بڕوانە یەکەم پاشایان 4:31‏

زەبووری 89:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 37 و 45 و 48، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

زەبووری 89:5 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.‏

§زەبووری 89:10 مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە.‏

*زەبووری 89:12 کێوێکە لە ناوچەی جەلیل ئێستا پێی دەگوترێت ئەلگور.‏

زەبووری 89:14 بڕوانە یۆحەنا 1:17‏‏.‏

زەبووری 89:19 بینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت.‏

§زەبووری 89:20 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.‏

*زەبووری 89:38 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏

زەبووری 89:41 مەبەستی گەلەکانی دراوسێی ئیسرائیلە.‏

زەبووری 89:51 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏