زەبووری 127
گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان.
1 ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،
وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.
ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،
پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.
2 بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،
خواردنی نانی ڕەنجکێشی،
چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.
3 بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،
پاداشتی بەری سکن.
4 وەک تیری دەستی پاڵەوان،
ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.
5 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،
شەرمەزار نابێت کە لە دادگا*عیبری: لە دەروازە. لە کەلتوری عیبری دادگا لە دەروازەی شار بووە، زۆر جار وشەی دەروازە لەبری دادگا بەکاردێت. لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.
*زەبووری 127:5 عیبری: لە دەروازە. لە کەلتوری عیبری دادگا لە دەروازەی شار بووە، زۆر جار وشەی دەروازە لەبری دادگا بەکاردێت.