زەبووری 87
زەبوورێکی کوڕانی قۆرەح. گۆرانییەک.
خودا لە کێوی پیرۆز بناغەکانی شارەکەی دانا،
یەزدان دەروازەکانی سییۆنی
لە هەموو ماڵی یاقوب خۆشتر دەوێت.
 
ئەی شاری خودا،
بە شکۆمەندی باست کراوە:*
«ئەوانەی دەمناسن ناویان دەهێنمەوە یادم،
خەڵکی ڕاهەب و بابل لەنێویاندان،
لەگەڵ فەلەستیە و سور و خەڵکی کوش،
سەبارەت بە ئەوان دەگوترێت: ”ئەم کەسە لە سییۆن لەدایک بووە.“»
دەربارەی سییۆن دەگوترێ: «ئەمە و ئەوەی تێدا لەدایک بووە و
خودای هەرەبەرز خۆی دەیچەسپێنێت.»
یەزدان لە پەڕتووکی گەلاندا تۆماری دەکات:
«ئەمە لە سییۆن لەدایک بووە.»
 
سەماکەران گۆرانی دەڵێن:
«هەموو سەرچاوەکانم لە تۆوەیە.»
* زەبووری 87:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 6، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏ زەبووری 87:4 مەبەست لە ڕاهەب وڵاتی میسرە، هەروەها لە ئەفسانە کۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاهەب دڕندەیەکی دەریاییە و هێمای خراپەکاری و سەرلێشێوانە.‏